٢٥ ئاب ٢٠٢٠ - ١٢:٤٣
پارتە کوردییەکان دژی یاسای نوێی هەڵبژاردنی عێراقن

ئەندامێکی فراکسیۆنی سائیرۆن لە مەجلیسی عێراق لە دژایەتی پارتە کوردییەکان لەگەڵ پەسەند کرانی یاسای نوێی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەواڵی دا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە ئەلئەخبارییە، ڕیاز مەسعوودی ئەندامی فراکسیۆنی سائیرۆن لە مەجلیسی عێراق، لەو بارەوە وتی: سەبارەت بە مادەی ١٥ی هەڵبژاردنەکان دوو لەمپەری تەکنیکی و سیاسی هەیە و یاسای نوێی هەڵبژاردنەکان، پێویستی بە پێداچوونەوەی سەرجەم دەنگدەران هەیە.

مەسعوودی زیادی کرد: پارتە سیاسییە کوردستانیەکان لەگەڵ یاسای نوێی هەڵبژاردنەکان دژن و هەندێکیش داوای بەکارهێنانی یاسا پێشووەکانی هەڵبژادن دەکەن.

ئەندامی فراکسیۆنی سائیرۆن هەروەها وتی: گفتوگۆیەک کە لە چەند مانگ لەمەوپێشەوە لە نێوان هێزە سیاسییەکان بۆ پەسەند کران یاساکانی هەڵباژردن و ڕێککەوتن سەبارەت بە شوێنەکانی هەڵبژاردن لە ئارادایە، ئەنجامێکیان نەبووە.

شیاوی باسە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، شەشی جوونی ٢٠٢١ ی وەکوو کاتی هەڵبژاردنەکانی پێشوەخت لە ئەو وڵاتە ڕاگەیاند. ئەمە لە حاڵێکدایە کە موحەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە، داوای بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنی پێشوەختی دیاریکراو لەلایەن کازمی و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بە گوێرەی یاسای بنەڕەتی کردووە.

342/